پێش هه‌ڵبژاردن دوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كرێت؟
وێستگه‌نیوز -
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری حكومه‌تی عێراق ئه‌گه‌ری خه‌رجكردنی دوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌ر له هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كاته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌و قه‌یرانه داراییه ده‌گێڕێته‌وه كه رووبه‌ڕووی حكومه‌تی فیدراڵی بووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای راده‌ستنه‌كردنی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری حكومه‌تی عێراق كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، بڵاویكرده‌وه كه "به‌هۆی نه‌بوونی نه‌ختینه‌یی دارایی كه گه‌نجینه‌ی فیدراڵی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، له ئێستادا خه‌رجكردنی دوو مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كارێكی قورسه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم داهاتی نانه‌وتی راده‌ستی به‌غدا نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش توانای حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پێشنیازه سنووردار ده‌كات".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "پێش هه‌ڵبژاردن حكومه‌تی فیدراڵی ته‌نها مووچه‌ی مانگی ئاب ده‌داته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، مووچه‌كانی تریش دواتر به‌پێی خشته په‌سه‌ندكراوه‌كان خه‌رج ده‌كرێن".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 20ی تشرینی یه‌كه‌م بوو، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلولی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه. چاودێران پێیانوایه پرسی مووچه وه‌ك پرسێكی هه‌ستیار له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له دیارترین ئاسته‌نگه‌كان بۆ گه‌یشتن به سه‌قامگیری دارایی و سیاسی نێوان هه‌ردوولا.
PM:10:47:20/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت