نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 4000 دۆلاری تێپەڕاند
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 4000 دۆلاری تێپەڕاند و گەیشتە 4014 دۆلار.
ناڕوونییە جیۆسیاسییەکان، وەبەرهێنەران و بازرگانانی زێڕی هانداوە کڕینی زێڕ زیاد بکەن. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ رێگریکردن لە سستبوونەوەی ئابووریی ئەو وڵاتە، لە دوو کۆبوونەوەی بانکەکە لەم مانگە و مانگی 12دا، سوودی بانکی زیاتر دابەزێنێت.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بۆ رادەستکردنی لە مانگی 12ی ئەم ساڵ، بە 4 هەزار و 25 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
تاوەکو ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە ئەم ساڵدا بە رێژەی 52% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە
AM:08:42:08/10/2025
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت