وه‌زاره‌تی دارایی: شایسته‌ی شه‌ش مانگی مۆڵه‌تی كۆكراوه‌ی خانه‌نشیان خه‌رج ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه شایسته‌ی شه‌ش مانگی مۆڵه‌تی كۆكراوه‌ی خانه‌نشیان خه‌رج ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌پێی بڕیای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری دارایی و ئابووری، ڕۆژی چوارشه‌ممه (2025/10/8) شایسته‌ی شه‌ش مانگی مۆڵه‌تی كۆكراوه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و خانه‌نشینانه به‌شێوازی قۆناغ به قۆناغ دابه‌ش ده‌كرێت، كه‌له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه بڕیاری خانه‌نشینبوونیان بۆ ده‌ركراوه و تا ئێستا ئه‌و شایسته‌یه‌یان وه‌رنه‌گرتووه".
راشیگه‌یاند كه چه‌ند جارێك به‌نوسراوی فه‌رمی داوا له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كراوه ئه‌و شایسته‌یه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی هاوتاكانیان له پارێزگاكانی تری عێراق خه‌رج بكات، به‌ڵام تا ئێستا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌داوه، بۆیه بڕیاردرا سه‌رجه‌م ئه‌و شایستانه له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت.
PM:10:03:07/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت