عێراق ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بانكی رافیده‌ین ده‌ستكردن به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی راگه‌یاند.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی ده‌ستیپێكردووه".
ده‌شڵێت: "ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كورته‌نامه‌یان پێده‌گات ده‌توانن له هه‌ر شوێنێك بن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن".
راشیگه‌یاند كه هاوكات ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژنان و پیاوان. خه‌رجكردنه‌كه له‌ڕێگه‌ی شێوازی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنیه‌وه كراوه، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك كه مووچه‌كه ده‌یگرێته‌وه و كورته‌نامه‌ی پێگه‌یشتووه، ده‌توانێت مووچه‌كه‌ی له تۆڕی لقه‌كانی بانكه‌كه له سه‌رانسه‌ری به‌غدا و پارێزگاكاندا وه‌ربگرێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه له هه‌رێم ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموز (7)ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
PM:06:45:01/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت