سبه‌ی مووچه دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز –
دواجار ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه نێردرا، بڕیاریشه سبه‌ی چوارشه‌ممه له رێی هه‌ژماری منه‌وه له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم، مووچه دابه‌ش ده‌كرێت.، تا ئێستاش وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم خشته‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
تیمی پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" راگه‌یاند كە سبه‌ی چوارشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، مووچه‌ی مانگی حه‌وت (ته‌مموز)ـی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، له ڕێگه‌ی پرۆژه‌ی هه‌ژماری منه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 30ـی ئه‌یلوولی 2025، ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی ته‌مووزی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوه‌كه، بڕی (956,928,000,000) نۆسه‌د و په‌نجا و شه‌ش ملیار و نۆسه‌د و بیست و هه‌شت ملیۆن دینار، خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق.
تا ئێستاش وه‌زاره‌ته‌كه خشته‌ی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموز (7)ی رابردووی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی رانه‌گه‌یاندووه.
PM:08:01:30/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 3896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت