نرخی مسقاڵێک زێڕ 770 هەزار دیناری تێپەڕاند


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 9ـی 2025، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوو و بە 773 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
 
ئەمڕۆ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 810 هەزار دینار و عەیاری 18 بە 663 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
 
ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، ئۆنسەیەک زێڕ 3 هەزار و 805 دۆلاری تێپەڕاند.
 
لە ماوەی تەنها یەک ساڵدا، نرخی زێڕ بە نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە بە جۆرێک، ساڵی 2024 نرخی کیلۆیەک زێڕ بە نزیکەی 60 هەزار دۆلار (شەش دەفتەر) بوو، بەڵام ئێستا نرخەکەی بۆ 110 هەزار دۆلار (11 دەفتەر) بەرزبووەتەوە.


AM:11:43:29/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت