نرخی زێڕ کەمێک دابەزی


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی نرخی زێڕ توانیی رۆژی سێشەممە 3700 دۆلار تێپەڕێنێت، ئەمڕۆ چوارشەممە هەندێک لە قازانجەکانی بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی 3680 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە نزیکەی 3703 دۆلار.
 
تیم واتێرێر، شارەزای ئابووری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری KCM Trade دەڵێت: "گەیشتنی نرخی زێڕ بۆ ئاستی 3700 دۆلار، کە بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار روویدا، ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی رەنگە لەوە بەدواوە بانکی ناوەندیی ئەمریکا بەرەو کەمکردنەوەی سوودی بانکی بڕوات، هەرچەندە ئەمڕۆ نرخی زێڕ لەبەر پرۆسەی کۆکردنەوەی قازانج لەلایەن بازرگانانەوە دابەزیوە، بەڵام ئەگەر تۆنی دەنگی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بە چەشنێک بێت کە ئاماژە بە کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە مانگەکانی داهاتوودا بکات، بە ئەگەری زۆرەوە نرخی زێڕ دەتوانێت ئاستێکی نوێ لە بەرزبوونەوە تۆمار بکات."

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 636 هەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 744 هەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 778 هەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24بە 849 هەزار دینار


AM:09:24:17/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت