نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا
وێستگەنیوز_
نرخەکانی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە بە جێگیری مانەوە.
نیگەرانی لە تەشەنەکردنی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوێنێ نرخی نەوتی برێنتی تاوەکو نزیکەی 68 دۆلاریش بەرزکردەوە، بەڵام نەوتی زیادە لە بازاڕ و کەمیی خواست لە ئەمریکا، بووە رێگر لەبەردەم بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی.
نرخی نەوتی برێنت، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا تەنیا چەند سەنتێک بەرزبووەوە و بە 67 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش بە هەمان شێوە بەرزبوونەوەیەکی کەمی بەخۆوە بینی و بە 63 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
AM:08:47:11/09/2025
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت