پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ دەکرێت
وێستگەنیوز_
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، توانی بەرگری لە ئاستە بەرزەکانی هەفتەی رابردووی خۆی بکات و تەنیا چەند دۆلارێک دابەزی، ئەوەش بەهۆی پرۆسەی کۆکردنەوەی قازانج لەلایەن بازرگانانەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ نزیکەی 10 دۆلار دابەزی و لەنزیک 3583 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بۆ رادەستکردنی لە مانگی 12ـی ئەمساڵ، بەڕێژەی 0.7٪ دابەزی و بە 3626 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
لە ئێستادا بەشێکی زۆری شارەزایانی ئابووری پێیان وایە، هەموو هۆکارەکان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ دەکەن بە تایبەتی ئەگەر هاتوو هەڵاوسان دابەزێت کە دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بتوانێت خۆی لە 3600 دۆلار بداتەوە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 755.000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 720.000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 نە 617.000
AM:08:43:08/09/2025
ئهم بابهته 2016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت