نرخی زێڕ دابەزی
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئابی 2025، نرخی زێڕ بۆ کەمترین ئاستی سێ هەفتەی رابردووی خۆی دابەزی و ئۆنسەیەکی بە زیاتر لە 3300 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ زیاتر دابەزی و ئۆنسەیەکی بە 3313 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و چاوەڕوانیی بازرگانان بۆ لێدوانەکەی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، لە کۆنگرەی (جاکسن هۆڵ) کە بڕیارە رۆژانی 21 تاوەکو 23ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، نرخی زێڕیان دابەزاند.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە رێژەی 0.1% دابەزی و بە 3335 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 567 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 662 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 694 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 767 هەزار دینارە
AM:09:01:20/08/2025
ئهم بابهته 2880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت