نرخی نەوت جێگیرە
وێستگەنیوز_
نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ لە جێگیریدا مایەوە و لە خوار 68 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی ئابی 2025، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک جێگیرە.
هاوکات، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش کەمێک جێگیرە و بە 62 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
AM:08:39:20/08/2025
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت