موعین كازمی: زیاتر له 10 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی مانگانه مووچه له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد كه زیاتر له 10 ملیۆن هاوڵاتی مانگانه مووچه له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن.
موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به شه‌فه‌ق نیوزی وت كه "وه‌زاره‌تی دارایی مانگانه 8 ترلیۆن دینار وه‌ك مووچه بۆ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و ئه‌وانه‌ی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، خه‌رج ده‌كات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مانگانه مووچه له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 4.2 ملیۆن فه‌رمانبه‌ر، له كاتێكدا ژماره‌ی خانه‌نشینان زیاتر له 3 ملیۆن كه‌سه و ئه‌وانه‌شی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه 3 ملیۆن كه‌س زیاترن".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ده‌شڵێت كه "كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن ده‌گاته 10 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س".
موعین كازمی راشیگه‌یاند كه مووچه‌ی ئه‌م سێ توێژه تا كۆتایی ئه‌مساڵ به ته‌واوی مسۆگه‌ره، به‌و پێیه‌ی داهاتی نه‌وت مانگانه زیاتر له 6 ملیار دۆلاره.
PM:03:11:19/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت