بەهای بیتکۆین 124 هەزار دۆلاری تێپەڕاند
وێستگەنیوز_
بەهۆی چاوەڕوانی و گەشبینییەکان بە کەمکردنەوەی رێژەی سوود لە ئەمریکا لە مانگی داهاتوودا، بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی لە نرخی بیتکۆیندا تۆمارکرا و ئەو دراوە ئەلکترۆنییە ئاستی 124 هەزار دۆلاری شکاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی هەر بیتکۆینێک نزیکەی هەزار دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 124 هەزار و 256 دۆلار. دواتر بۆ خوار ئەو ئاستە دابەزییەوە.
ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی بیتکۆینە لە مێژووی مامەڵەکاندا تۆمارکرابێت. ئێستا هەر بیتکۆینێک بە 123 هەزار و 546 دۆلارە.
لە ناوەڕاستی مانگی 7ـدا، نرخی بیتکۆین گەیشتبووە نزیکەی 123 هەزار دۆلار. دواتر گۆرانکاری بەسەردا هات و تەنها لە هەفتەی رابردوودا نرخی هەر بیتکۆینێک 6 هەزار دۆلار گران بووە.
AM:09:48:14/08/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت