وه‌زیری وزه‌ی سوریا: بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك- بانیاس سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌م
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د به‌شیر وه‌زیری وزه‌ی سوریا رایگه‌یاند كه به‌نیازه به‌م نزیكانه سه‌ردانی عێراق بكات بۆ وتووێژكردن ده‌رباره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆرییه نه‌وتیه‌ی كه كه‌ركوك به به‌نده‌ری بانیاسی سوریاوه ده‌به‌ستێته‌وه.
محه‌مه‌د به‌شیر وه‌زیری وزه‌ی سوریا له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی فه‌رمیی "ئه‌لئیخباریه"ی سوریا، وتی: "به‌م نزیكانه سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌م بۆ گفتووگۆكردن له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆرییه نه‌وتیه‌ی كه كه‌ركوك به به‌نده‌ری بانیاسه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "یارمه‌تییه‌كمان له بانكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌با كه سوریا به وڵاتانی دراوسێیه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه".
وتیشی: "لێكۆڵینه‌وه له دامه‌زراندنی پاڵاوگه‌یه‌كی نوێی نه‌وت ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوریا ببێته هه‌نارده‌كاری به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان".
نیسانی رابردوو عێراق شاندێكی فه‌رمیی باڵای ره‌وانه‌ی سوریا كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له جه‌دوای ته‌كنیكی و ئابووری نۆژه‌نكردنه‌وه و كارپێكردنی بۆری كه‌ركوك- بانیاس كه یه‌كێكه له كۆنترین رێگاكانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
تێچووی سه‌ره‌تایی خه‌مڵێنراو بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كه كه له ساڵی 2003دا زیانی پێگه‌یشتووه و له‌و كاته‌وه پشتگوێ خراوه، له نێوان 300 بۆ 600 ملیۆن دۆلاردایه.
بۆرییه‌كه له ساڵانی 1950 دروستكراوه و له ساڵی 1952 ده‌ستی به كاركردن كردووه، درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 800 كیلۆمه‌تره و توانای گواستنه‌وه‌ی تا 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له رۆژێكدا هه‌یه.
بۆرییه‌كه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه له باكوری عێراق تا به‌نده‌ری بانیاس له كه‌ناره‌كانی سوریا، له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست درێژده‌بێته‌وه.
AM:09:56:09/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت