هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرکی لە لایەن ترەمپەوە نرخی زێڕی بەرزکردەوە
وێستگەنیوز_
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک ئۆنسە بەڕێژەی 0.4٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 3380 دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی ئابی 2025، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە 3380 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی حەوت دۆلار بەرزبووەوە.
ترەمپ دووبارە هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرکی زیاتری کردووە، ئەوەش پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە و نرخەکەی ڕوو لە هەڵکشانە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 570 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 666 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 697 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 760 هەزار دینارە
AM:09:35:07/08/2025
ئهم بابهته 672
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت