سۆمۆ ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له به‌قاچاخبردنی نه‌وت ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) له‌په‌یامێكدا ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له به‌قاچاخبردنی نه‌وت ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند كه كه‌شتیه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان جموجۆڵی گوماناویان هه‌یه.
له نووسراوێكدا كه رۆژی دووشه‌ممه 28ی ته‌مموز ئاراسته‌ی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی كردووه، كۆمپانیای سۆمۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "چاودێری جوڵه‌ی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌كان و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانیان له به‌نده‌ره‌كانی ئوم قه‌سر و خۆر ئه‌لزوبێر و ئاوه هه‌رێمییه‌كانی عێراق كردووه و به پشتبه‌ستن به داتاكانی ئه‌و پێگانه‌ی چاودێری جموجوڵی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه جیهانییه‌كان ده‌كه‌ن و متمانه‌پێكراون، ژماره‌یه‌ك نه‌وت گوێزه‌ره‌وه گومانیان لێده‌كرێت كه به‌شێوازێكی گوماناوی و رێگه‌پێنه‌دراو به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی عێراق له‌و ده‌روازانه بارده‌كه‌ن".
سۆمۆ ده‌ڵێت: "داتاكانی چاودێری ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه نه‌وت گوێزه‌ره‌وه‌كان ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو به‌كارده‌هێنن بۆ یاریكردن به سیستمی ناسینه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی (ALS Spoofing) به ئامانجی شاردنه‌وه‌ی شوێنی راسته‌قینه‌یان و گۆڕینی رێڕه‌ویان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتن له ئاشكراكردنی زانیاری ده‌رباره‌ی باره‌كانیان و ئاراسته‌یان".
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌م جۆره چالاكییانه‌ش ده‌چنه چوارچێوه‌ی مه‌ترسییه جیهانییه‌كان (High Risk) و گومانده‌كرێت له مامه‌ڵه‌ی نایاسایی تێوه‌گلابن وه‌ك یاریكردن به سیستمی چاودێری و ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه‌ی رێگه‌پێنه‌دراو (Dark Ship- to –Ship Transfers)".
سۆمۆ بۆ ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی جه‌ختی له‌وه كردووه كه "هه‌موو ئه‌و نه‌وتگوێزه‌ره‌وانه ناویان له خشته‌ی فه‌رمی باركردنی نه‌وتدا نییه كه پێشتر له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌مانه‌وه ئاماده‌كراوه تایبه‌ت به باركردنی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ئه‌مه‌ش گومان له نایاساییبوونی چالاكییه‌كانیان زیاتر ده‌كات".
كۆمپانیای سۆمۆ داواشیكردووه ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رێوشوێنی ئه‌منی و هه‌واڵگریی گونجاو بگرێته‌به‌ر بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوانه و رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی.
AM:08:57:29/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت