نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025، دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا ڕێگەی بە چین دا نەوتی ئێران بکڕێت، نرخی نەوت لە بزاڕەکانی جیهان بە ڕێژەی 5% دابەزی.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 67 دۆلار و 88 سەنت.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە 65 دۆلار.
ئەمە دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕێگەی بە چین دا نەوتی ئێران بکڕێت، هیواشی خواست کە چین بڕێکی زۆر نەوت لە ئەمریکاش بکڕێت.
PM:09:42:24/06/2025
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت