وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی مانگی رابردوو زیاتر له 6 ملیار دۆلار بووه
وێستگه‌نیوز -
له مانگی رابردوودا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق زیاتر له 101 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه و داهاته‌كه‌شی زیاتر له 6 ملیار دۆلار بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ی 6ی 2025، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به بڕی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراوی مانگی رابردوو (ئایار) رایگه‌یاند كه "به‌پێی ئاماری كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی خاوی عێراق - سۆمۆ، بڕی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو له مانگی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته 101 ملیۆن و 630 هه‌زار و 925 به‌رمیل نه‌وت. داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ش 6 ملیار و 361 ملیۆن و 636 هه‌زار دۆلاره".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "تێكڕای نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو له كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له مانگی رابردوودا 100 ملیۆن و 365 هه‌زار و 335 به‌رمیل بووه".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاندووه كه "هاوكات هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له كێڵگه‌ی گه‌یاره 955 هه‌زار و 684 به‌رمیل و 309 هه‌زار و 906 به‌رمیل نه‌وتیش ره‌وانه‌ی وڵاتی ئوردون كراوه".
PM:05:37:24/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت