نرخی زێڕ بەرزبووەوە
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ دووشەممە 23ـی 6ـی 2025، نرخی زێڕ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە بۆ 3393 دۆلار، بەڵام دوای چەند کاتژمێر قازانجەکانی لەدەستدا و تەنانەت ئاراستەی دابەزینی گرتەبەر.
لە ئێستادا یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی 3360 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەرچەندە تووندبوونەوەی زیاتری شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئیران و بەشداریی راستەوخۆی ئەمریکا لەو شەڕە پاڵپشتیی بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە، بەڵام بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دراوەکانی دیکە، گوشاری لەسەر نرخی کانزای زەرد داناوە.
پاش هێرشەکانی ئەمریکا، ئێران هەڕەشەی وەڵامێکی تووند دەکات. بازرگانان هێشتا چاوەڕوانی وەڵامی ئێران دەکەن؛ ئەگەر هاتوو وەڵامەکەی تووند بێت، ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئاستەکانی 3430 دۆلار و 3450 دۆلار لەئارادایە.
AM:09:26:23/06/2025
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت