نرخی نەوتی گەیشتە بەرزترین نرخی پێنج مانگی رابردوو
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 6ـی 2025، نرخی نەوت لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا. هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و بەردەوامی جەنگ، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور، لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان لەم هەفتەیە دا دوو دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 79 دۆلار و 30 سەنت.
دوای چەند کاتژمێرێک کەمێک لە قازانجەکانی لەدەستدا و ئێستا بە نزیکەی 77 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش دۆلارێک بەرزبووەوە و بە 74 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
AM:08:34:23/06/2025
ئهم بابهته 412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت