نرخی نه‌وت و زێڕ گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان نزمبووه‌وه، به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت كه‌متر له 63 دۆلاره، هاوكات نرخی زێڕیش نزمبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی ئایاری 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 62 دۆلار و 78 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 63 دۆلار و 94 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 60 دۆلار و 79 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 61 دۆلار و 78 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به سێ هه‌زار و 289 دۆلاره، له‌كاتێكدا دوێنێ یه‌ك ئۆنسه زێڕ به سێ هه‌زار و 296 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:08:13:31/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت