مووچەی مانگی 5ـی فەرمانبەران بوو بە تەسویە و بۆ کاتێکی نادیار دوادەکەوێت
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ پێنجشەممە چەند بەرێوەبەرایەتییەکی هەرێمی کوردستان ئاگادارکرانەوە کە مووچەی مانگی 5ـی 2025 بوو بە تەسویە واتە دوادەکەوێت.
ئەمرۆ چەند بەرێوەبەرایەتییەک چوون بۆ پێشکەشکردنی لیستی مووچە، بەڵام لەوێ ئاگادارکراونەتەوە کە مووچەی مانگی ئایاری 2025ـی فەرمانبەران و مووچەخۆران بووە بە تەسویە و دوادەکەوێت بۆ کاتێکی نادیار.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەگەر هەتا رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، حکومەتی عێراق بە بڕیاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نەچێتەوە، ئەوا مووچە دەکەوێتە دوای جەژنی قوربان. ئەگەریش بڕیارەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، ئەوا مووچەی هەشت مانگی داهاتوو دەکەوێتە مەترسییەوە و دەبێت چارەسەری دیکەی بۆ بدۆزرێتەوە.
دوێنێ چوارشەممە 28ـی 5ـی 2025، تەیف سامى، وەزارەتى دارایی عێراق، هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردەوە لەوەى چیدیکە ناتوانێت لە ناردنى پارەی مووچە بەردەوام بێت، بە پاساوى ئەوەى بڕى پشکى دیاریکراوى خۆى لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە و ئەوەى بەستووەتەوە بە پابەندبوون بە بڕیارى دادگەى فیدراڵی و یاسای بودجەى گشتى.
وەزارەتی دارایی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەى حکومەتى هەرێمى کوردستانى کردووە، دەڵێت: "داهاتى نەوتى و نانەوتى لە 2023 تاوەکو نیسانی ئەم ساڵى هەرێمى کورستان گەیشتووەتە 19.9 تریلیۆن دینار، بەڵام 598.5 ملیار دینارى رادەست کراوه".
AM:11:07:29/05/2025
ئهم بابهته 5232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت