بەهای بیتکۆین لە 112 هەزار دۆلاری نزیکبووەوە
وێستگەنیوز_
پاش ئەوەی لە رۆژی 6ـی نیسانی 2025ـدا نرخی بیتکۆین بۆ 74 هەزار دۆلار دابەزی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی ئایار، نرخی یەک بیتکۆین بۆ ئاستێکی نوێی مێژوویی بەرزبووەوە و نزیکبووەتەوە لە 112 هەزار دۆلار.
نرخی بیتکۆین بەخێرایی گۆڕانکاری بەسەر دێت و لە ئێستادا گەیشتووەتە 111 هەزار و 800 دۆلار.
شیکەرەوانی دراوە ئەلکترۆنییەکان باس لەوە دەکەن، بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین بەهۆی پەسندکردنی ئەو دراوە دیجیتاڵییەیە لە پانتاییەکی بەرفراوانی داراییدا بەوپێیەی کە زۆرێک لە دامەزراوە داراییەکان رێگەیان بە مامەڵەکردن بەو دراوە دیجیتاڵییە داوە.
AM:10:39:22/05/2025
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت