وەزارەتی دارایی هەرێم دوامۆڵەت دەدات بە مووچەخۆران
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی "هەژماری من" دوامۆڵەت دەدات بە سەرجەم فەرمانبەرانی شارستانی لە پارێزگای هەولێر.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بێت کە ئاڕاستەی سەرجەم یەکە ژمێریارییەکانی پارێزگای هەولێری کردووە داوا دەکات سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی بەشداربن لە پرۆژەی "هەژماری من"، چونکە 27ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ دابەشکردنی مووچە بەشێوەی نەختینەیی.
بەپێی نووسراوەکە بێت، لە پارێزگای هەولێر 163 هەزار فەرمانبەر هەژماری بانکیان هەیە و بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن.
AM:11:36:20/05/2025
ئهم بابهته 788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت