جه‌مال كۆچه‌ر واده‌ی‌ گه‌یشتنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ ئایاری راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پێش جه‌ژنی‌ قوربان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.

 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ی ئایاری 2025 جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو كه‌ هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقه‌ وتی‌" پێش جه‌ژنی قوربان، مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت".
 

جه‌مال كۆچه‌ر بۆ رووداو وتیشی‌: "حكومه‌تی عێراق تاوه‌كو 25ی مانگ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی خۆی دابه‌ش ده‌كات، دواتر ده‌ست به‌ خه‌رجكردنی بودجه‌ ده‌كات".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كرێت له‌ چوارچێوه‌ی خه‌رجكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ یاسای بودجه‌دا، نه‌ك مووچه‌".
 
راشیگه‌یاند كه‌ "دوای ته‌واوبوونی وردبینی و رێكاره‌كان، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پێش جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كات و مووچه‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت".

ته‌مویلی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ نیسانی‌ رابردووی‌ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دواكه‌وت و به‌وهۆیه‌وه‌ رۆژی‌ 14ی‌ ئایار ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ چوار كرا.


PM:09:19:19/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 8396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت