نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه و زێڕ نزمبووه‌وه
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه، به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 65 دۆلاری تێپه‌ڕاند، به‌پێچه‌وانه‌وه نرخی زێڕ نزمبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئایاری 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 65 دۆلار و 41 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 64 دۆلار و 54 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 62 دۆلار و 49 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 61 دۆلار و 63 سه‌نت فرۆشرا.
به‌پێچه‌وانه‌وه له بازاڕه‌كانی جیهان نرخی زێڕ نزمبووه‌وه به‌جۆرێك یه‌ك ئۆنسه زێڕ به سێ هه‌زار و 201 دۆلاره.
AM:08:19:17/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت