نرخی لیرەی سووری بەرزبووەوە


وێستگەنیوز_

دوای بڕیارەکەی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە سعوودیە رایگەیاند و وتی، "دوای تاوتوێکردنی دۆخی سووریا لەگەڵ شازادەی جێنشین، محەممەد بن سەلمان، هەروەها لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغانی تورکیا، کە ئەو رۆژە تەلەفۆنی بۆ کردم و داوای هەمان شتی کرد، هەروەها چەندین کەس و دۆستی دیکەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فەرمان دەکەم بە کۆتاییهێنان بە سزاکانی سەر سووریا بۆ ئەوەی دەرفەتێکیان بدەمێ."نرخی لیرە لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا 20٪ و لە باشووری کوردستان 25٪ بەرزبووەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی 5ـی 2025، لە دیمەشق هەر دۆلارێک بەرامبەر بە 8 هەزار و 600 لیرەیە. بەراورد بە دوێنێ 20٪ـی نرخەکەی بەرزبووەتەوە کە 10 هەزار و 500 لیرە بوو. 
 
بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی ملیۆنێک لیرەی سووری پێش قسەکانی ترەمپ 145 هەزار دینار بوو، بەڵام درەنگانی شەو لە گرووپەکانی مامەڵەکان گەیشتە 203 هەزار دینار.

لە رۆژی دووشەممەی رابردووەوە نرخی لیرە بەرامبەر بە دۆلار نزیکەی 30٪ بەرزبووەتەوە. ئەوکاتە هەر دۆلارێک بە زیاتر لە 12 هەزار لیرە بوو. 


AM:09:00:14/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 1180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت