"راده‌ستنه‌كردنی داهاتی ناوخۆ خه‌ریكه سه‌ری مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌خوات"
وێستگه‌نیوز –
كه‌ناڵی (KNN)ی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پشكی ئه‌وان ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، رایگه‌یاند كه راده‌ستنه‌كردنی داهاتی ناوخۆ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه، خه‌ریكه سه‌ری مووچه‌ی مووچه‌خۆران ده‌خوات.
ئه‌و میدیایه‌ی گۆڕان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "له مانگی داهاتووه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم له (50%)ـی داهاتی ناوخۆ راده‌ست نه‌كات، به‌غداد بڕی (958) ملیار دینار نانێرێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌شتبه‌ستن به‌ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راپۆرته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاڕاسته‌ی به‌غدای كردووه كه "خه‌رجی و داهاتی راسته‌قینه" بڕی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم (نانه‌وتی)ـی تیادا دیاریكراوه، مه‌ترسی هه‌یه كه بڕه‌كه‌ی له مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ببڕێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ناردنی پاره بۆ موچه‌ی مانگی (4ـی 2025)ـی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌بێت به دوا مانگ كه عێراق به ئه‌و داهاته كه‌مه‌ی رازی ببێت، پێده‌چێت له مانگی (5ـی 2025)ـدا و دوای راده‌ستكردنی له (50%)ـی داهاتی ناوخۆی راسته‌قینه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، پاره بنێرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه بڕه‌كه‌ی له پاره‌ی مووچه ده‌بڕێت.
كه‌ناڵه‌كه راشیگه‌یاندووه كه "جارێ دیار نییه كه حكومه‌تی عێراق له‌موچه‌ی مانگی (5ـی 2025)ـی ئه‌و بڕه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك داهاتی ناوخۆ راده‌ستی به‌غدادی نه‌كردوه ده‌بڕێت یان به‌جۆرێكی دیكه له‌هه‌ولێری وه‌رده‌گرێته‌وه".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 22ی نیساندا بڕی چل و هەشت ملیار‌و دوو سەدو پێنج ملیۆن و حەوت سەدو شەست و پێنج هەزار دیناری وه‌ك داهاتی نانه‌وتی مانگی ئازاری 2025 راده‌ستی به‌غدا كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 11ی ئایاره تا ئێستا داهاتی نانه‌وتی مانگی نیسانی راده‌ست نه‌كردووه.
هاوكات حكومه‌تی عێراقیش هێشتا مووچه‌ی نیسانی رابردووی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه و به‌وهۆیه‌وه تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئایاری 2025، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند كه " سبەی پارەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم دەکرێت".
PM:07:29:11/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت