وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی نیسان دابەش دەکرێت


وێستگەنیوز_

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی نیسان دابەش دەکرێت".

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان(ژمێریاریی سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە.

وەزارەتەکە دەڵێت، "رۆژی پێنجشەممە 8ـی ئاياری 2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى نیسانى 2025 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەى وەزارەتى پێشمەرگە دابەش دەکرێت".


AM:08:50:08/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت