واده‌ی دابه‌شكردنی هاوكاری دارایی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا راگه‌یه‌ندرا
         
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه رۆژی پێنجشه‌ممه هاوكاری دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی چوار به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ران  و پێشمه‌رگه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 8ی ئایار 2025 هاوكاریی دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی 4ی 2025  به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به‌دیوانی وه‌زاره‌ت و یه‌كه‌كانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا دابه‌شده‌كرێت".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه خرایه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بوودجه و به‌رنامه‌كان(ژمێریاری سه‌ربازی)، ڕێكاره دارایی و ژمێریارییه‌كانی به‌كۆتا هێناوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕۆژی پێنجشه‌ممه 8ی ئایاری 2025 هاوكاری هاوپه‌یمانان بۆ مانگی (4) دابه‌ش ده‌كرێت".
راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا سه‌رووی (56.000) په‌نجا وشه‌ش هه‌زار پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له رێگه‌ی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من هاوكاری هاوپه‌یمانان وه‌رده‌گرن".
        
        
PM:02:48:06/05/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1288
 جار خوێنراوه‌ته‌وه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت