ته‌یف سامی له‌سه‌ر پاره‌ی مووچه روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری دارایی عێراق سه‌باره‌ت به راكێشانی پاره‌ی سپارده‌ی دارایی باج بۆ مووچه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و به هه‌نگاوێكی ئاسایی ده‌زانێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی راكێشانی ئه‌و پاره‌یه‌ی پێداوه.
ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فه‌رمی عێراق رایگه‌یاند كه راكێشانی پاره‌ی سپارده‌ی دارایی رێوشوێنێكی سرووشتییه و پشتبه‌ستووه به بڕیاری ژماره (294)ی ساڵی 2025ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌وپێیه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شێكه له داهاتی كۆتایی گه‌نجینه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت".
ته‌یف سامی وتی: "سپارده‌ی دارایی، پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دار و خاوه‌نكارانه‌یه، گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكرێت ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌ده‌ن كه وه‌ك باج له‌سه‌ریانه".
وتیشی: " له كۆبوونه‌وه‌ی 15ی نیسانی 2025 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رپشك كرد بۆ راكێشانی پاره‌ی سپارده‌ی دارایی كه پێنج ساڵی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیوه و بڕه‌كه‌ی سێ تریلیۆن و 45 ملیار و حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار و 252 دینار بووه، بۆ پاره‌داركردن و مووچه‌ی مانگی نیسان و مانگه‌كانی دواتر".
وه‌زیری دارایی ڕوونیشیكرده‌وه كه "ئه‌مه ڕێكارێكی سروشتییه بۆ زۆركردنی داهاتی سه‌رچاوه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنیان به هه‌موو شێوه‌كانیانه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باجیان له‌سه‌ره سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان ناكه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پاكتاوی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ك باج له ئه‌ستۆیاندایه ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی خۆدزینه‌وه له باج.".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "وه‌زاره‌ته‌كه لیستی ناو و ژماره و بڕه پاره‌ی باجده‌ران و كۆمپانیاكانی لایه كه پاره قه‌رزاری ده‌سته‌ی گشتی باج و به‌شی ژمێریارین، له حاڵه‌تێكدا باجده‌ران سه‌ردانی ده‌سته‌كه بكه‌ن".
ته‌یف سامی راشیگه‌یاند كه پاره‌ی سپارده‌ی دارایی له هه‌ژمارێكی بانكیی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدایه له بانكیی ناوه‌ندی و ئه‌و پاره‌یه به كاتی له‌وێ ده‌بێت تاوه‌كو رێوشوێنه‌كانی پاكتاوی باج ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌و هه‌ژماره دانراوه یه‌كسانه به‌و باجه‌ی له‌سه‌ر باجده‌ره‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر پاره‌كه زیاتر بوو ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی پاره‌كه‌ی داناوه، ئه‌گه‌ر یه‌كسانیش بوو ئه‌وان ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ك به‌شێك له داهاتی گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
ئه‌و روونكردنه‌وه‌ی ته‌یف سامی بۆ میدیای فه‌رمی عێراق له دوای ئه‌وه دێت كه زانیاری له‌باره‌ی راكێشانی پاره‌ی سپارده‌ی دارایی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی پاره‌ی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان بڵاوبووه‌وه.
حكومه‌تی عێراق مانگانه پێویستی به 7.5 تریلیۆن دیناره بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكاریی تۆڕی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه.
PM:08:25:04/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت