بەهای دۆلار زیاتر دابەزی
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی 4ـی 2025، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی.
بەیانی ئەمرۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلاری ئەمریکی بە 145 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
پێشتر جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلار لە سلێمانی رایگەیاندبوو، هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە عمولەی حەواڵەکردن لەلایەن کۆمپانیا بچووکەکانەوە زیادی کردووە، ئەمەش راستەوخۆ بووەتە هۆی بەهێزبوونی دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلاردا.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێکارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق ئاستی مامەڵەکانی ئاسانتر و خێراترکردووە و کەمتر مامەڵەکان دەگەڕێنەوە بۆ بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، جگە لەوەش پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەوڵەکانیان بۆ دانوستان و لێکتێگەیشتن، کاریگەرییان لەسەر دابەزینی دۆلار دروستکردووە، چونکە رێگاکانی مامەڵەکردن لە ئێران ئاسایی دەکاتەوە.
AM:11:08:24/04/2025
ئهم بابهته 4176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت