نرخی زێڕ 66 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی


وێستگەنیوز_

نرخی زێڕ بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ئێستادا بەهای هەر ئۆنسەیەک بە سێ هەزار و 320 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمرۆ چوارشەممە، بەپێی زانیارییەکانی بازاڕی تایبەت بە نرخی زێر لە جیهاندا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

لە ئێستادا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکاندا بە سێ هەزار و 320 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو 66 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزیوە.

نرخی زێڕ لەم مانگەدا بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد بەهۆی بەرزبوونەوەی هەر ئۆنسەیەک بۆ زیاتر لە سێ هەزار و 500 دۆلار.


PM:02:18:23/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت