تا ئێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێم لیستی‌ مووچه‌ و داهاتی‌ نانه‌وتی‌ ره‌وانه‌ی‌ به‌غدا نه‌كردووه‌


وێستگه‌نیوز-
تا ئێستا وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان داهاتی‌ نانه‌وتی‌ مانگی‌ ئاداری‌ رابردووی‌ راده‌ستی‌ به‌غدا نه‌كردووه‌، هه‌روه‌ك لیستی‌ مووچه‌شی‌ ره‌وانه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی نه‌كردووه‌.


مانگی‌ رابردوو و به‌ دیاریكراوی‌ له‌ 17ی‌ ئاداردا وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕی‌ (48.722.239.000) چل و هەشت ملیارو حەوت سەدو بیست و دوو ملیۆن و دوو سەدو سی و نۆ هەزار دیناری وه‌ك بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی (2025) خسته‌سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ سبه‌ینێ‌ دووشه‌ممه‌ 21ی‌ نیسانه‌، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان داهاتی‌ نانه‌وتی‌ مانگی‌ ئاداری‌ رابردووی‌ راده‌ستی‌ به‌غدا نه‌كردووه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ 2025/3/18 وه‌زاره‌تی‌ دارایی لیستی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ ئاداری‌ راده‌ستی‌ به‌غدا كرد، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ 20ی‌ نیسان ، حكومه‌تی‌ هه‌رێم لیستی‌ مووچه‌ی‌ ئه‌م مانگه‌شی‌ راده‌ستی‌ به‌غدا نه‌كردووه‌،

رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو سەمیر هەورامی‌، وتەبێژی‌ جێگری‌ سەرۆک وەزیرانی‌ هەرێمی‌ کوردستان لە لێدوانێکی‌ رۆژنامەوانیدا لە میانەی‌ نۆیەمین دیداری‌ سلێمانی‌ رایگەیاند كه‌ "لیستی‌ مووچەی‌ مانگی‌ نیسان بە سیستمی‌ پەیڕۆڵ ئامادەکراوە و سەرەتای‌ هەفتەی‌ داهاتوو رەوانەی‌ بەغدا دەکرێت".


PM:10:27:20/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت