نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی سزا نوێیەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران و بەڵێنی چەندین ئەندامی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت، نرخی نەوت بەرزبووەوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 34 سەنت بەرزبووەوە و بە 66 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش 44 سەنت بەرزبووەوە و بە 62 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەردوو نرخی نەوتی برێنت و خاوی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا 10 دۆلار لە بەهای خۆیان لەدەستداوە.
AM:08:43:17/04/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت