وه‌زیری نه‌وتی عێراق: له گفتوگۆداین بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 16ـی نیسانی 2025، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له پانێڵی دیداری سلێمانی رایگه‌یاند:
*په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام بۆ هه‌ناركرده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
*له گفتوگۆداین بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
*16 دۆلار بۆ تێچووی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی هه‌رێم دیاریكراوه.
*ده‌زانین تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی جوگرافیاكه‌یه‌وه زیاتره.
*له بودجه‌دا 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت دیاریكراوه كه ده‌بێت هه‌رێم به‌رهه‌می بهێنێت.
*هه‌رێمی كوردستان ئێستا رۆژانه‌ی 280 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
*بابه‌تی قه‌رزی كۆمپانیاكان پرسێكی دیكه‌ی به‌رهه‌ك ده‌ستپیچكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه.
*هیوادارین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ینه رێككه‌وتن.
*ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی داهاتی عێراق.
*پلانمان ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق زیاد بكرێت.
*ئه‌وه‌ی رێژه نه‌وته‌ی رێكخراوی ئۆپێك بۆ عێراق دیاری كردووه تا به‌رهه‌می بهێنێت گونجاو نییه.
*توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق زۆر له‌وه زیاتره كه رێكخراوی ئۆپیك دیاری كردووه.
*توانای راسته‌قینه‌ی عێراق له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا له رۆژێكدا 6 ملیۆن به‌رمیله.
*له‌به‌ر رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئۆپێك كه‌متر نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنین.
PM:04:36:16/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت