نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
وێستگەنیوز_
هێشتا ئەو شەڕە بازرگانییەی کە لە ئارادایە بەردەوامە و ململانێی نێوان ئەمریکا و چین، بە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی نەوت هەژمار دەکرێت.
ئەمرۆ چوارشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 30 سەنت دابەزی و بە 64 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش 39 سەنت دابەزی و بە 61 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەردوو نرخی نەوتی برێنت و خاوی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا 10 دۆلار لە بەهای خۆیان لەدەستداوە.
AM:08:30:16/04/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت