نرخی زێڕ سێ هەزار و 100 دۆلاری تێپەڕاند
وێستگەنیوز_
دوای سەپاندنی گومرگ و سزای ئابووری و دروستبوونی ناكۆكی بازرگانی نێوان ئەمریكا و چین، نرخی زێڕ بەڕێژەی زیاتر 1% بەرز بووەوە.
ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی جیهاندا، ناجێگیرییەکی ڕوون بە بازاڕی کاڵا جیهانییەکانەوە بەدی کرا؛ و نرخی زێڕ بەڕێژەی 1.2% بەرزبووەوە و بۆ هەر ئۆنسەیەك گەیشتە سێ هەزار و 146 دۆلار و خواستی وەبەرهێنەران لەسەر زێڕ زیادی كرد.
لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە، نرخی زێڕ بەڕێژەی زیاتر 18% بەرزبووەتەوە و چەند جارێك ئاستی پێوانەیی تێپەڕاندووە.
PM:12:36:10/04/2025
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت