بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ راگرتنی جێبه‌جێكردنی پێناسی گومرگی به‌سه‌ر 75 وڵات‌دا نرخی نه‌وتی له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزكرده‌وه.
ئه‌مشه‌و (به كاتی كوردستان)، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جێبه‌جێكردنی پێناسی گومرگی بۆماوه‌ی 90 رۆژ له‌سه‌ر 75 وڵات راگرت.
تره‌مپ بڕیاری دا به به راگرتنی كاتیی جێبه‌جێكردنی پێناسی گومرگی به‌سه‌ر (75) وڵات بۆ ماوه‌ی (90) رۆژ كه ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه بۆ دانوستان و هه‌نگاوی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یان له دژی ئه‌مریكا نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر.
دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 65 دۆلار و 66 سه‌نت، له‌كاتێكدا به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته 60 دۆلار و 60 سه‌نت.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 62 دۆلار و 55 سه‌نت له‌كاتێكدا سه‌رله‌به‌یانی به 57 دۆلار و 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
PM:10:44:09/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 4968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت