چین 84% باجی گومرگی بەسەر هەموو کاڵایەکی هاوردەی ئەمریکا دەسەپێنێت
         
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز_
		
ئەمرۆ چوارشەممە وەزارەتی ئابووریی چین رایگەیاند، 84%ـی دیکە باجی گومرگی بەسەر هەموو کاڵا و کەلوپەلێکی هاوردەی ئەمریکا دەسەپێنێت. 
 
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی ئابووریی چین، بڕیارەکە لە رۆژی 10ـی نیسانەوە جێبەجێ دەکرێت. 
 
گەرمبوونی شەڕی بازرگانیی چین و ئەمریکا دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ بە رێژەی 104٪ پێناسی گومرگی بەسەر کاڵا و کەلوپەلی چینیدا سەپاند. 
	
بەهۆی ئەم بڕیارانەوە، لە ئێستادا بازاڕەکان ناسەقامگیرن و ئەوروپاش دەیەوێت هێرشی پێچەوانە بۆ سەر ئەمریکا بکات لە سەپاندنی پێناسی گومرگی. 
	
چین پێشتر 24٪ پێناسی گومرگی سەپاندبوو و ئەمڕۆش 50٪ـی دیکەی زیادکرد، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک کە لەو جەنگە بازرگانییە ناکشێتەوە. 
        
        PM:03:24:09/04/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1324
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت