بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان ناجێگیرە و نرخی بیتکۆین دابەزینێکی نوێی تۆمارکرد
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی 4ـی 2025، نرخی یەک بیتکۆین بۆ نزیکەی 76 هەزار دۆلار دابەزی؛ بەو پێیەش نرخی بیتکۆین ئاستی هەستیاری 80 هەزار دۆلاری لە دابەزین شکاندووە و ئەگەری دابەزینی زیاتری لێدەکرێت.
نرخی بیتکۆین تەنانەت بۆ ماوەیەک بە نزیکەی 74 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام پاش چەند کاتژمێرێک بەرزبووەوە و ئێستا بە نزیکەی 76 هەزار و 500 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەی لە ئێستادا هەیە، پشێوی و شڵەژانی بازاڕە داراییەکان سنووردا نەبووە بە بازاڕەکانی بۆرسە و زێڕ و نەوت، بەڵکو بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکانیشی گرتووەتەوە. و شارەزایانی ئابووری پێیان وایە، "ئاستی 78,500 دۆلار هێڵێکی بەرگریی بەهیزە، بۆئەوەی نرخی بیتکۆین بتوانێت خۆی راستبکاتەوە پێویستە ئەو ئاستە بشکێنێت."
ئێستا ئابووریناسان بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون، بەرەی یەکەم پێی وایە، "شڵەژانی ئێستای بازاڕە داراییەکان ئەگەر بەردەوام بێت، نرخی بیتکۆین تاوەکو 10 هەزار دۆلار دادەبەزێنێت" لە بەرامبەردا هەندێک شارەزای دیکە پێیان وایە، "شڵەژانەکەی ئێستای بازاڕەکان، دواجار قازانج بە بیتکۆین دەگەیێنێت و تاوەکو 200 هەزار دۆلار نرخەکەی بەرز دەکاتەوە."
AM:09:40:09/04/2025
ئهم بابهته 728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت