بیتکۆین دابەزینێکی مێژووی تۆمارکرد
وێستگەنیوز_
بەهای بیتکۆین بەرێژەی نزیکەی 8% دابەزی و بەمەش لە 24 کاتژمێری رابردوودا زیانێکی مێژوویی بەرکەوت.
لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، دەسەڵاتی کۆشکی سپی گرتە دەست، ئەوکات بیتکۆین بەرزترین نرخی لە نزیکەی 104 هەزار دۆلاردا تۆمارکرد، بەڵام ئەمڕۆ نرخی یەک بیتکۆین بۆ 76 هەزار و 680 دۆلار دابەزی.
بە وتەی شارەزایانی بواری دراوە ئەلکترۆنییەکان، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی دراوی ئەلیکترۆنی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شەڕە بازرگانییەی ئەمریکا بەسەرۆکایەتیی ترەمپ دەستیپێکردووە، کە لەماوەی رابردوودا گەورەترین پاڵپشتیی دراوەکە بووە، پاش ئەوەی باجی خستەسەر 185 وڵات، متمانە بە سیاسەتی دارایی ئەمریکا لاواز بووە و رێگەکانی بازرگانیکردن لەگەڵ ئەمریکا بەرتەسک بوونەتەوە.
PM:12:48:07/04/2025
ئهم بابهته 1184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت