نرخی نەوت زیاتر دابەزی
وێستگەنیوز_
نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە بە رێژەی 3.5٪ دابەزی و دابەزینە گەورەکانی هەفتەی رابردووی بەردەوامی پێدا.
ئەمڕۆ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 2 دۆلار و 28 سەنتی دیکە دابەزی و بە 63 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش 2 دۆلار و 20 سەنت دابەزی و بە 59 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
AM:08:12:07/04/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت