نوێترین لێدوانی وه‌زیری دارایی هه‌رێم ده‌رباره‌ی دابه‌شكردنی مووچه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كێشه‌كانی به‌رده‌م شێوازی دابه‌شكردنی مووچه به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 6ی نیسانی 2025 ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری پێشوازیكرد له به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شێك له بانكه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌دیدارێكدا كه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه بازرگانییه‌كان ئاماده‌ی بوو، وه‌زیری دارایی وێڕای پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م بانكه‌كان كرد كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانییان مووچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران به به‌بێ كێشه و گرفت دابه‌ش بكه‌ن".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی بانكه‌كان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان.
ئاوات شێخ جه‌ناب وتی: "له ڕێگای به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می بانكییه‌وه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كێشه‌كانی به‌رده‌م شێوازی دابه‌شكردنی مووچه به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
هاوكات وه‌زیری دارایی و ئابووری داوای له به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كان كرد له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێنمایی و ده‌سه‌ڵاتانای پێیان دراوه كارئاسانی ته‌واو بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان و فه‌رمانگه‌كان و كۆمپانیاكان و به‌ڵێنده‌ران بكه‌ن.
لای خۆشیانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه بازرگانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر سوپاسی وه‌زیری داراییان كرد كه "به‌درێژایی چه‌ند ساڵی ڕابردوو هه‌میشه پشتیوان و هاوكاریان بووه و هه‌ر پێداویستییه‌ك له خزمه‌ت به‌ره‌وپێشچوونی ژێرخانی بانكه‌كان بووبێت ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه".
PM:09:48:06/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت