نرخی نه‌وت و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهاندا
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك نزمبووه‌وه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌سه‌روو 73 دۆلاره، به‌پێچه‌وانه‌وه نرخی زێڕ زیاتر به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ی ئاداری 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 73 دۆلار و 63 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا دوێنێ به 73 دۆلار و 83 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 69 دۆلار و 36 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له كاتێكدا دوێنێ به 69 دۆلار و 75 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به سێ هه‌زار و 85 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
AM:08:22:29/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت