نرخی نه‌وت و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهاندا
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان جۆرێك سه‌قامگیره و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌سه‌روو 73 دۆلاره، به‌پێچه‌وانه‌وه نرخی زێڕ زیاتر به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ی ئاداری 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 73 دۆلار و 83 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا دوێنێ به 73 دۆلار و 88 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 69 دۆلار و 75 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له كاتێكدا دوێنێ به 69 دۆلار و 76 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به سێ هه‌زار و 80 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
AM:09:17:28/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت