دابەشکردنی مووچەی هەندێک شوێن پێشخرا


وێستگەنیوز-

مووچەخۆرانی ژمارەیەک وەزارەتی دیکە کە تۆمارکراون لە پرۆژەی هەژماری من، سبەینێ کورتەنامەی پێدەگات و مووچە دەچێتە سەر هەژمارەکانیان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئاداری 2025، لە راگەیەندراوێکدا پرۆژەی هەژماری من رایگەیاند، "سبەینێ رۆژی هەینی، مووچەخۆرانی تۆمارکراو لە هەژماری من سەر بەم فەرمانگە و یەکە ژمێریاریانەی وەزارەت و فەرمانگانەی خوارەوە کورتەنامەیان پێدەگات و دەتوانن مووچەکانیان رابکێشن".

رۆژی چوارشەممە 26ی ئاداری 2025، بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینار وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئادار (سێ)ـی مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.


PM:11:27:27/03/2025


























































ئه‌م بابه‌ته 5224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو