وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: به‌رهه‌مهێنان ده‌گه‌یه‌نینه زیاتر له شه‌ش ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پلانه‌كانی بۆ گه‌یشتن به به‌رهه‌مهێنانی شه‌ش ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا له ساڵاتی 2028-2029 راگه‌یاند، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كه كێڵگه‌ی مه‌جنون توانای به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌ی هه‌یه كه ده‌گاته 450 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
باسم محه‌مه‌د خزه‌یر یاریده‌ده‌ری وه‌زیری نه‌وت بۆ كاروباری ده‌رهێنانی نه‌وت له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "پیشه‌سازی نه‌وت به چه‌ند قۆناغێكی پشتگوێخستندا تێپه‌ڕبووه، له ئێستادا وه‌زاره‌تی نه‌وت پلانی پێنج ساڵه‌ی هه‌یه بۆ زیادكردنی توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز".
وتیشی: "له 2028-2029دا ئاستی به‌رهه‌مهێنان ده‌گه‌یه‌نینه 6 ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌هۆی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه بڕیاری جێبه‌جێكردنیان دراوه، پیشه‌سازی نه‌وت له دۆخێكی باشدایه. له خولی پێنجه‌م و شه‌شه‌می مۆڵه‌تی ته‌واوكاردا، 14 پڕۆژه‌مان خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه به‌سه‌ر 12 پارێزگادا دابه‌شكراون، به‌مزوانه‌ش 138 ملیار پێ سێجا غاز له كێڵگه‌ی فه‌یحا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت".
لای خۆیه‌وه عامر خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای نه‌وتی باكور رایگه‌یاند كه ئه‌و ناوچه نه‌وتیانه‌ی زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتوه به‌هۆی تیرۆره‌وه له سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و به‌شێكی كه‌ركوكن، ئامانجی تیرۆریش ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتمانه بۆ توركیا.
راشیگه‌یاند كه سه‌رجه‌م كاره‌كانی چاكسازی و سیسته‌می هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكراون بۆ وه‌رگرتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ توركیا".
AM:12:03:27/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت