وەزارەتی دارایی: سبەی پێنجشەممە مووچە دابەش دەکرێت


وێستگەنیوز_

تەمویلی مووچەی مانگی ئادار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەکە دەکرێت.               
ئەمرۆ چوارشەممە، 26ـی 3ـی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "کەمێک لەمەوبەر بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینار وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق."           

وەزارەتی دارایی و ئابووریی دەڵێت: "سبەینێ پێنجشەممە، 27-03-2025، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت."                 

هەروەها دوو تێبینیشی بڵاو کردووەتەوە:                 

1. ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە.

 2. ئەو مووچە خۆرانەی بەشێوەی کاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کەمترین ماوەدا، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.  


PM:03:17:26/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو