زیاتر لە 954 مليار بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی


وێستگەنیوز_

کەمێک لەمەوبەر بڕى 954 مليار و 880 مليۆن دينار بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری 2025 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

ئامانج ڕەحیم، ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لەسەر پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، بڕی (954) مليار و(880)مليۆن دينار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ مووچەى مانگى ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

هەروەها دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچەی مانگی ئادار تەواو کراوە، کە بڕەکەی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینارە بۆ مووچەی مانگی 3ـی مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان.


PM:02:53:26/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو